کوردستان

07:44 - 26/12/2020

نرخی دۆلار گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی عێراقی،نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و کەم دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەریەكە لە كوتلەكانی (سائیرون و فەتح و نەسڕ) لە پەڕلەمانی عیراق كۆدەنگن نرخی دۆلار دابەزێنن بۆ 127 هەزار دينار بۆ بانكی ناوەندی تاوەكو بە 130 هەزار دینار لەبازاڕەكان بگاتە دەستی هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵەكە، ئەم نرخە وەكو چارەسەرێكی مامناوەند بۆ خەڵك و حكومەت دانراوە، تاوەكو حكومەت بتوانێت داهاتی پێ‌ زیادبكات و كورتهێنانی بودجە پڕبكاتەوە و هاووڵاتیانیش نرخی كاڵا و خۆراك و پێداویستییەكانیان لەسەر زیاد نەبێت و بەهای دیناری عیراقی زۆر دانەبەزێت.

لەئێستادا بانكی ناوەندی عیراق 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕ و فرۆشتنەوەی دۆلار لەلایەن هاووڵاتیانەوە نرخەكەی لە بازاڕ دابەزیوە و بە 142 بۆ 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت

07:46 - 26/12/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.