لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندوە "بەرنامەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و ئەو پێشمەرگانەی تەمەنیان گەیشتووتە خانەنشینی لەڕووی یاسایەوە خانەنشین دەکرێن، پڕۆسەکە هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای هێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.
وتیشی مەرجەکانی خانەنشینکردن بریتیە لە وەی یان تەمەنی گەیشتبێتە کاتی خانەنشینی یان خزمەتەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد هەموو ئەو کەسانەی ١٥ هەتا ٢٠ ساڵە لەنێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدان و تەمەنیان نەگەیشتووتە ڕێژەی یاسایی خانەنشینی، ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بەڵام کەمێک لە مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە .
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.