محەمەد ئەمین پێنجوێنی كەسایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان و یەكێك لەو كەسانەی بەردەوام لە هەوڵی نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسیە كوردیەكانە هۆشداری دەداتە هەریەكە لە پارتی و پەكەكە و داوایان لێدەكات خۆیان بە دوور بگرن لە شەڕی نێوانیان.
ئەو كەسایەتیە سیاسیە لە بانگەوازێكدا ئاماژە بەوە دەكات "شەڕی كورد و كورد هیچ قازانجێكی میلەتی كوردی تیا نیە وە زەررێكی زۆر لە دۆزی كورد لە جیهاندا دەگەیەنێت وە پرۆسەی سیاسی باشوری كوردستان یش لە كەدار دەكات".
محەمەد ئەمین پێنجوێن دەشڵێت: هیوادارین هەردوولا ئاگاداری ئەوە بن وە پیلانی B دەوڵەتی توركە و شەری كورد و كورد جێبەجێ نەكرێت وە داوا لە هەموو دڵسۆزانی نەتەوەی كورد دەكەین بە وشیاریەوە مامەڵە لەگەل ئەم پیلانەی B دەوڵەتی تورك بكەن.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.