فەرهەنگ و هونەر

11:56 - 31/10/2020

ژیاننامەی مامۆستا جەلال مەلەکشای شاعیر

ژیاننامەی مامۆستا جەلال مەلەکشای شاعیر کە ئەمڕۆ31/10/2020 کۆچی دوایی کرد

جەلال مەلەکشا لە ١٩/٣/١٩٥١ زایینی لە گوندی مەلەکشای شاری سنە هاتوەتە دونیاوە. هەر لە شاری سنە خویندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.

جەلال وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی لە هەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئەسپی قەڵەمی لە مەیدانی خەبات دژ بە زوڵمدا تاو داوە و لە سۆنگەی ئەم گەرناسییەوە تووشی دەردیسەر و ئازاری زیندانی زۆر بووە.

لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر هێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، دەبێتە ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).

پاش ساڵی 1357 ک.ە لەغاوی قەڵەمی دەگێڕێتەوە بۆ نێو زمانی کوردی و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و رۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و بە راستی پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی ئەدات.

شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.

جەلال مەلەکشا لەو نووسەرە دەگمەنانەیە کە قەد قەڵەمی نەبردوەتە قوربانگای نان و ناو و دەسەڵات.


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
جەلال مەلەکشای
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.