وەرزش

09:52 - 13/11/2020

هەڵمەتی دابینکردنی ژەمێک خواردن بۆ منداڵان لە هەموو رۆژێکدا لەلایەن یاریزانانەوە

مارکۆس راشفۆرد هەڵمەتێکی کرد لە تویتەر بەناوی (دابینکردنی ژەمێک خواردن بۆ منداڵان لە هەموو رۆژێکدا)، ئەمەى بۆ چی دەکات؟

لەبەرئەوەى حکومەتی بریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و ئەو قەیرانەى روی تێکردن، بودجەى زۆر شوێنی بڕی، کەئەوەش زیانی زۆری بە کۆمەڵگە گەیاند بەتایبەتی خوێندگاکان کە پێشتر ژەمە خواردنی تایبەتیان بە منداڵان دەدا لە خوێندگاکەیاندا.

بەهۆی کۆرۆناوە و بەهۆی وەستانی خوێندنەوە، ژمارەیەکی زۆر منداڵ لەو ژەمە خۆراکە بێ بەش بون.

راشفۆرد کە منداڵ بوو خۆی یەکێک بوو لەوانەى بەشێکی زۆری ژیانی رۆژانەى بەو خواردنە بەرێدەکرد کە لە خوێندگاکان لە ژەمی بەیانی پێیان دەدرا، بۆیە لەگەڵ نەمانی بودجە و وەستانی خوێندگاکان، هەلمەتێکی دەستپێکرد و داوای کرد رێگە نەدەن هیچ منداڵێک بە برسێتی بچێتە ناو جێگاکەیەوە.

هەڵمەتەکەشی سەرکەوتوو بوو، کاردانەوەى گەورەى بەدواى خۆیدا هێنا ، تەنانەت لە یەکێک لە دیوارەکانی شاری مانچستەر وێنەى راشفۆرد کێشراوەو سوپاسی ئەوەى کراوە کە دژایەتی برسی بونی منداڵانی کردووە.

پاش بردنەوەى مانچستەر یونایتد لە ئیڤەرتۆن لەخولی ئینگلتەرا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ راشفۆرد دەکرێت و کاتێکیش جواب دەداتەوە ، دەبینێت تەلەفۆنەکە لەلایەن بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیاوە کراوە.

بۆریس جۆنسۆن بە راشفۆرد دەڵێت بۆ ساڵی 2021 بڕی 170 ملیۆن پاوەند تەرخان کراوە بۆ ئەو خێزانانەى لەم دۆخەدا توشی هەژاری و برسێتی بون.

ئەو هەڵمەتەى راشفۆردی یاریزانی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد دەستی پێکرد، سەرۆک وەزیرانی بریتانیای هێنایە سەرخەت بۆ بەگژداچونەوەى برسێتی و هەژاری لە بریتانیا.

تۆپی پێ هەر ئەوە نیە شوت بەیت لە تۆپ و گۆڵ بکەیت، لە پشت تۆپی پێوە ، زۆر شتی جوان هەیە کە هەوڵ دەدەین بۆ ئێوەى بڵاوبکەینەوە.


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
مارکۆس راشفۆرد
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.