کوردستان

10:48 - 9/11/2020

لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەبێت حکومەتی عێراق موچەیەکی تر دابەش بکات

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق :لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەبێت حکومەتی عێراق موچەیەکی تر دابەش بکات

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بەڵێن درا تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یاسای قەرز لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.

پەسەندکردنی یاسای قەرز بە مەرجی ئەوەیە لە سبەینێوە حکومەتی مستەفا کازمی بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوو بکات و لە کۆتایی ئەم مانگەشدا موچەی ئەم مانگە دابەش بکات و کۆتایی بە دواکەوتنی موچە بهێنێت.

٣٢٠ ملیار دینارەکەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای قەرزدا زامن کراوەو بەردەوام دەبێت.

لەبارەی شایستەی دارایی جوتیارانەوە، کازمی دڵنیایدا ئەو بەڵێنە جێبەجێ دەکات لە سلێمانی بە جوتیارانی داوەو شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج دەکات.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.