زانست و تەکنەلۆژی

12:04 - 13/11/2020

عێراقی و چاخی ئـاڵتوونی

هەورامان نیوز:

1- لە ساڵی 1937 شانشینی ئوردەن داوای کرد بە عێراقەوە بلکێندرێ چونکە ئوردەن هیچ سەرچاوەیەکی دارایی نەبوو تاوەکو گەل و وڵاتەکەی پێ بژێنێت .

2- لە ساڵی 1939 کوێت داوای کرد بخرێتە پاڵ عێراق تاوەکو سوودمەند بێ لە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاوی سازگارو پەروەردو تەندروستی .

3- لە ساڵی 1952 قەبارەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حوکمەتی بەریتانیا 50 ملیۆن دۆلار بوو , لەو کاتەدا باڵێوێزی بەریتانیا لە عێراق داوای لە باڵوێزی عێراق کرد لە لەندەن تاوەکو بە پەلە قەرزەكانی بۆ دەفع بکات .

4- لە ساڵی 1956 قەبارەی هەناردەی گەنمی عێراق بۆ هەر یەک لە بەریتانیاو فەڕەنساو ئیتاڵیا سێ ملیۆن تەن بوو .

5- لە ساڵی 1954 عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو تەلەفزیۆنی هاوردەکرد , ئەویش دوای ئەوەهات پێشانگایەکی گەورە لە شاری بەغدا کرایەوە لە نێو پێشەنگاکە کۆمپانیایەک تەلەفزیۆنی نمایش كردبوو , وەزیری مەعاریفی عێراقی سەرەتا چەندین تەلەفزیۆنی کڕی بۆ قوتابخانەکان وەک میکانیزمی فێرکردن , پاشان دوو ساڵی نەبرد لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەم یەکەم وێستگەی تەلەفزیۆن لە ساڵی 1956 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرایەوە .

6- لە ساڵی 1959 جەمال عەبدولناسر کەنداوی سوێسی بە ڕووی کەشتیەکانی عێراق داخست , چونکە لەو کاتەدا كەشتیەکان كەلوپەلیان لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا دەگواستەوە , بەمەش عەبدولناسر ویستی گوشار بخاتە سەر حوکمەتەکەی عبدالکریم قاسم .

7-لە ساڵی 1961 ژمارەی کرێکارە بیانیەکان لە عێراق دەگەیشتە 85 هەزار کرێکار , ئەمەش ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بوو بە بەراورد بە دانیشتووانی عێراق کە لە نێوان 5 بۆ 7 ملیۆن كەس دەبوو .

8- لە ساڵی 1961 سێ هاوڵاتی کوێتی لە شاری بەسرە دەسگیرکران بە تۆمەتی دەرۆزە کردن دەستبەجێ حوکمەتی عێراق ڕەوانەی كوێتی کردنەوە .

9- لە ساڵی 1964 ڕێژەی بەشداری پشکی کەرتی تایبەت لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی گەشەی کرد بۆ لە %64 زیاتر .

10- لە ساڵی 1967 عێراق هاوکاری بەپەلەی گەیاندە دانیشتوانی ئیمارات کە پێک هاتبوو لە 4 ملیۆن مەتر مکعب ئاوی خاوێن , 50 هەزار تەن ئارد , 27 هەزار پارچە جلوبەرگ , 5 هەزار تەن خورما .

11- لە ساڵی 1968 عێراق 5 تەن دەرمانی بە 100بارهەڵگر لە كارگەی بابل نارد بۆ میسر پاش نسکۆی ساڵی 1967 .

12- لە ساڵی 1971 ژمارەی ئەو عێراقیانەی گەشتیان کردبوو بۆ ئەوروپا و لوبنان زیاتر لە 70 هەزار کەس بوو , لە کاتێکا ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە كاتەیا 8.5 بوو .

13- لە ساڵی 1978 داهاتی تاکە کەس لە عێراق گەیشتە 7 هەزار دۆلار لە ساڵێک دا , عێراق لە ڕیزبەندی سێیەمی جیهان بوو لە پاش ئەمریکاو بەریتانیا لە بەرزی داهاتی تاكە كەس .

14- لە ساڵی 1979 عێراق 5 خەڵاتی لە یونسکۆ وەرگرت پاش ئەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری نزم بۆوە بۆ کەمتر لە 10% , بەمەش توانی پێش یابان و کۆریای باشوورو چین و ئیسپانیاو ئیسرائیل بكەوێت , یەکێک لەو پێنج خەڵاتە بریتیبوو لە خەڵاتی باشترین پەروەردە لە ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

15- عێراق تاکە وڵاتی عەرەبی بوو خاوەنی پاسی دوو نهۆمی سوور بێت لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا...!!

12:06 - 13/11/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.