کوردستان

07:17 - 18/11/2020

د. فرسەت سۆفی کۆچی دوایی کرد

هەورامان‌نیوز:

د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، پاش ماوەیەک تووشبوون بە کۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد. بەپێی هەواڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی گەڵاڕێزان (2020/11/18) دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی ئەنکقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.

د. سۆفی لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا وەک پارێزگاری هەوڵێر، چەندین پڕۆژە و کاری گرینگی خزمەتگوزاری لە قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکەدا بەڕێوە بردووە و لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە.

دکتۆر فرسەت سۆفی پەڕلەمانتاری پێشوو و پارێزگاری هەولێر، ڕۆژی 19ی 10ی 2020 پشکنینی کۆرۆنای بۆ کرا و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو. لەبەر خراپی باری تەندروستیی بە مەبەستی چارەسەر بۆ تورکیا بەڕێ کرا و بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دۆخی ناجێگیری تەندروستیی کۆچی دوایی کرد.


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
د. فرسەت سۆفی
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.