هەورامان

11:07 - 20/11/2020

دوو سەرمایەدار کارگەیەکی دروستکردنی ئۆکسجین دەکەنەوە

ھەردوو سەرمایەدار و خێرخواز، عابد ھەورامی و ئاسۆ محمد کارگەیەکی دروستکردنی ئۆکسجین لە ھەڵەبجە دەکەنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوو سەرمایەدار و خێرخوازی دەڤەری ھەڵەبجە بڕیاری کردنەوەی کارگەیەکی ئۆکسجینینان لە شارەکە دا داوە.

ھەروەھا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی هەردوو بەڕێز ، ئاسۆ محمد بامۆکی و عابد هەورامی کردووە و ئاماژەشی بەوەداوە، کەهەرلەسەرەتای دروستبوونی نەخۆشخانەی وەفا بەردەوام لەهەوڵدابوون لەهاوکاری کردنی نەخۆشخانەکە بەتایبەت لە دابینکردنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانەکە .

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.