زانست و تەکنەلۆژی

09:28 - 14/11/2020

خوێندکارێک ئۆتۆمبێلێکی دروست كردوه بە یەک لیتر بەنزین نیوەی گۆی زەوی بكەیت

ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە کەمترین وزەی پێویستە تەنها بە یەک لیتر بەنزین دەتوانێت نیوەی گۆی زەوی بگەڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، خوێندکارێکی " Eximus IV" ئۆتۆمبێلێکی نوێی دروست کرد کە لەسەر سکەی شەمەندەفەر دەڕوات و کەمترین بەنزینی دەوێت بۆ کار پێکردنی.

هەموو ساڵێک تیمە جیاوازەکان لە سەرانسەری جیهانەوە بە مەبەستی دروست کردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە سکەی سەر شەمەندەفەر دەچنە وڵاتی سوید، و لە پێشبڕکێیەکدا تێستی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کامیان زۆرترین ماوە دەبڕێت و کەمترین سووتەمەنی دەسوتێنێت.

سکەیەک بە دووری ٣.٣٦ کیلۆمەتر دانراوە بۆ بەشداربووانی پیشبڕکێکە، و دەبێت ئۆتۆمبێلەکەیان توانای هەلگرتنی شەش کەسی هەبێت، و هەر یەکێک لە سەرنیشنەکانی بە لایەنی کەمەوە کێشی ٥٠ کیلۆگرام دەبێت.

پێشبڕکێکە ناوی " Delsbo Electric"ەو چوار ساڵە دەستی پێکردووە و تیمی Eximus IV بووەتە پێشەن

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.