کوردستان

08:37 - 7/10/2020

بەرپرسێكی باڵای كورد لەسەر گەندەڵی دەستگیر كرا

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەرپرسێكی باڵای كورد لەسەر گەندەڵی دەستگیر كراوە كە ویستویەتی عێراق بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كە لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی توانیویەتی ”سالار محمد ئەمین ” سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و كاندیدی پێشوو بۆ جێگری سەرۆك وەزیران بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر بكات.

لەلایەكی دیكەوە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:” كە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی (فریق- ابو رغیف) پێكهێنراوە ،دووپاتیشی كردەوە كە ناوی ئەو كەسانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو دەكرێتەوە كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە”.


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
گەندەڵی
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.