هەورامان

08:30 - 3/10/2020

ڕوداوی هاتوچۆ،كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوانی دیكه‌ش برینداربون

له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌نزیك گوندی "ده‌ره‌شیش" له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (ئۆپڵ ڤیكترا- نیسان پیكاب" ڕویدا به‌وهۆیه‌وه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه‌، سه‌دان كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

 


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
ڕوداوی هاتوچۆ
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.