هەورامان

11:21 - 24/10/2020

خورماڵ:زەوی بۆ کردنەوەی چەند بەشێکی زانکۆ و قوتابخانەیەکی نمونەیی دابین کرا

هەورامان نیوز :

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو دا، لەلایەن دانیشتوانی خورماڵەوە پێشنیازکراو ھەوڵدرا تاوەکو چەند بەشێکی زانکۆی ھەڵەبجە لە ناحیەی خورماڵ بکرێتەوە، سەرئەنجام بڕیاردرا زەوی بۆ ئەو بەشانە دابینبکرێت.

لەو بارەیەوە سامان نامق،چالاکوانی مەدەنی دانیشتووی ناحیەکە ڕایگەیاند، دوای ھەوڵ و ماندوبوونی دڵسۆزانی ناوچەکە بۆ کردنەوەی چەند بەشێكی زانکۆ لە ناحیەکە، ئەمڕۆ بڕیاردراوە زەوی بۆ دابین بکرێت.

ووتیشی" ھاوکات لەگەڵ دابینکردنی زەوی بۆ کردنەوەی چەند بەشێکی زانکۆ، زەوی بۆ کردنەوەی قوتابخانەیەکی نمونەییش لە شارەکەدا کراوە"

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.