کوردستان

01:55 - 20/10/2020

خانەنشینی دەرگای گەورەی گەندەڵی

نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە: بەبێ ئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون.

ە ڕۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو دووسەش کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

کاری نایاسایی گەورە لە خانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە ١١٧ ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراو جۆری سەربازی خانەنشینکراون؛ بەبێ ئەوەی ساڵێ خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا.

فەرمانبەرو خانەنشینی فعلی، قوربانی ئەم گەندەڵی و کارە ناڕەوایانە.. بە چاکسازی لە لیستی موچەو خاڵی سنوری و دۆسیەی نەوت، گرفتی موچە چارەسەر دەبێ..

عەلی حەمە ساڵح


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
علی حەمەساڵحخانەنشینی
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.