هەورامان

11:44 - 9/10/2020

ھە‌ڵمە‌تی قە‌ڵاچۆكردنی نە‌خۆشی دار گوێزەکان ٢٤ ملیۆن دیناری بۆتەرخان کراوە

هەورامان نیوز :

شە‌ریف محمود، لێپرسراوی بە‌شی پاراستنی رووە‌ك لە‌بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ رایگەیاند: لە‌ پێناو گرنگیدان بە‌كە‌رتی كشتوكاڵ و پاراستنی دارگوێزە‌كان لە‌ڕۆژی شە‌ممە ‌٢٠٢٠/٩/١٩ وە، بەبەشداری دوو تیم، چارە‌سە‌ركردنی نە‌خۆشی دار گوێزە‌كان و دابە‌شكردنی دە‌رمانی پێویست بە‌سە‌ر باخە‌وانەکاندا لە‌ شارۆچكە‌ی تە‌وێڵە‌ لە‌ ھە‌ورامان دەستی پێکردووە.

وتیشی، یە‌ك تۆن قڕكە‌ر دابین كراوە‌ بە‌مە‌بە‌ستی قە‌ڵاچۆكردنی ئە‌م نە‌خۆشییە‌، دوو جۆر لە‌ خۆ دە‌گرێت جۆری یە‌كە‌م (١٥) ڕۆژی یە‌كە‌م دابە‌ش دە‌كرێت و جۆری دووە‌م (١٥) ڕۆژی دواتر دابە‌شدە‌كرێت.

لێپرسراوی بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك باسی لە‌وە‌شكرد، لە‌لایە‌ن وە‌زارە‌تی کشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو بڕی (٢٤٫٣٧٥,٠٠٠) ملیۆن دینار بۆ ئە‌م ھە‌ڵمە‌تە‌ دابینکراوە، ماوە‌ی ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ش یە‌ك مانگ بە‌ردە‌وامدە‌بێت، لە‌ماوەی ئەم مانگەدا لە‌ تە‌واوی گوندە‌كانی سنوری بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە ھە‌مان ھە‌ڵمە‌تی قە‌ڵاچۆكردنی نە‌خۆشی دار گوێز ئە‌نجامدە‌درێت.

 

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.