کوردستان

01:35 - 14/10/2020

وەزیری دارایی عێراق: ئەمڕۆ ۳۲٠ ملیارەکە دەگاتە هەرێم

کۆبونەوەی هاوبەشیی لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی خستنە ڕوی پرۆژەیەکی تایبەت بە چاکسازی دارایی کە بە ناوی پەڕەی سپی (الورقة البیضاء) ەوە ئامادەکراوە.

ئەو وەرەقە ئیصلاحییە پەرلەمان داوایکردبو وەزارەتی دارایی لەماوەی ٦٠ رۆژدا ئامادەی بکا.

عێراق ئێستا لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاری مەترسیداری سیاسیی و ئەمنی و بە تایبەتیش ئاڵنگاری ئابوری سەختدایە.

یان دەبێ بە خێرایی و ئازایەتیەکی دەوڵەتدارانە وە چاکسازییە دارییەکان بخرێنە سەرسکە ( کە بە قورس و دوری دەبینم) یان لە ئایندەی نزیکدا کێشە ئابوری و داراییەکانی قوڵتر دەبنەوە.

ئەو وەرەقەیەی ئامادەکراوە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی قوڵە کێشەکانی دەستنیشانکردوە و چارسەرەکانیشی خستۆتە ڕوو.

ئەگەر ئیرادەی چاکسازی لە لای حکومەتی هەرێم هەبێت (کە بێگومان نیە) دەتوان بە باشی سود لە ناوەرۆکی ئەو پرۆژە ئامادەکراوە وەربگرن کە ناوی ( پەرەی سپیە) بەو پێیەی کێشەکان لە بەغدا و هەولێر لەیەکدەچن.

ئەگەر عێراق لەبەردەم کۆمەڵێک گریمانەی مەترسیداری ئابوریدا بێت و پێویستی بە چاکسازی خێرا بێت، هەرێمی کوردستان لەناو مەترسیەکاندا دەژی و پێویست بو دەمێک پێش ئێستا دەستپێبکا و زۆر درەنگ بوە.

کۆبونەوەکە تایبەت نەبو بە پرسی موچە بەڵام لەگەڵ مامۆستا ئەحمەدی حاجی رەشید بەنوسراو خستمانە بەردەمی کە کەی ۳۲٠ ملیاری ئەم مانگەی هەرێم دەنێرن؟!

لە وەڵامدا ووتی:ئەمڕۆ.

هۆشیار عەبدوڵا

۱۳ی ئۆکتۆبەر ۲٠۲٠

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.