فەرهەنگ و هونەر

02:00 - 13/10/2020

هەڵەبجە دیداری تاهیر بەگی جاف بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لەژێر ناونیشانی شازادەی عەرشی عیشق ، دیداری تاهیر بەگی جاف ـــ ی سازکرد و بڕیارە بۆ ماوەی دووڕۆژ بەردەوام بێت

لەدیدارەکەدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجەو نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوان و کەسایەتیە حکومی و حزبییەکان و نوسەرو ئەدیب و شاعیران و هونەرمەندان و هاوڵاتیان بەڕێوە چوو ، تێیدا چەند پارچە شعرێک لەلایەن شاعیرانەوە خوێندرانەوەو چەند گۆرانییەک لەلایەن هونەرمەندانەوە پێشکەشکرا و لێکۆلینەوەکان لەبارەی شعری تاهیر بەگی جاف ــ ەوە خرانە ڕوو .

لەوتەیەکدا پەروێز نیازی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پاش بەخێر هاتنی میوانان ڕایگەیاند : بڕیاربو ئەم دیدارە ماوەیەک پێش ئێستە ساز بکرێت بەڵام بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و ڤایروسی کۆرۆنا دواخراوەو بۆ ئەمکاتەو ، ئێستاش لە ژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا دیدارەکە بەڕێوە دەچێت.

وتیشی : ئەگەر چی هەڵەبجە لەڕوی جوگرافیەوە بەراورد بەناوچەکانی تر بچوکە ، بەڵام بۆتە لانکەی سەرهەڵدانی شاعیران و شێخانی تەریقەت و زانایان و دەستپێکی شۆڕشەکانی کورد ، ئەمڕۆش بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێ لەناو گەنجینەی بەنرخی ئەم ناوچەیە ، یاقوتێکی سەنگین بخەینە بەرچاوان ،

ئاماژەی بەوەشکرد : لەماوەی دوڕۆژی دیدارەکەدا دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر هەندێک لایەنی ژیانی ئەم شاعیرەمان ، لەڕێگەی کەسانی بەئەزمون و ئەکادیمی و شارەزایانی زمان و ئەدەبی کوردی .

پاشان پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێز ئازاد تۆفیق وتاریکی پێشکەشکرد و دواتر بەڕێز ئەیوب ڕۆستەم ، وتاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوان و وەزیری ڕۆشنبیری لاوانی پێشکەشکرد و دواتریش وتاری بنەماڵەی شاعیر لەلایەن خاتو کوێستان ئەکرەم خوێنرایەوە

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووەم و کۆتای دیدارەکە بەڕێوە بچێت .

تاهیر بەگی جاف ، کوڕی وەسمان پاشای کوڕی حەمەپاشای کوڕی کەیخەسرەو بەگی جافە ، وە دایکی عادیلەخانمە ، کچی قادر بەگی ساحێب قرانە و لە ئەشراف و بنەماڵەیەکی دیاری شاری سنە بوون . تاهیر بەگ لەساڵی (١٨٧٨) لەدایک بووە و لەساڵی (١٩١٨) کۆچی دوایی کردووە ،


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
تاهیر بەگی جاف
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.