وەرزش

01:19 - 17/10/2020

مێسی لەگەل مۆرینیۆ قسەی کردو نزیکبوو لە چێڵسی

سپۆرت-هەورامان نیوز:

ساڵی ٢٠١٤ مێسی نزیک بوو لەوەی بچێتە چێڵسی لەسەر داوای مۆرینیۆی راهێنەر لەو کاتەدا، تەنانەت مۆرینیۆ و مێسی پێکەوە گفتوگۆیان کردبوو، چێڵسی ئامادەبوو ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆی پارەی شکاندنی بۆندەکەی مێسی بدات، دواتر باوکی مێسی و یەکێک لە بەڕێوەبەری کارەکانی و دیکۆی پرتوگالی کە لەنێواندا بوون بۆندەکە ئیمزا نەکرا، هەرچەندە موچەی مێسی بە ٥٠ ملیۆن تەواو بوبو.

مۆرینیۆ لە پەیوەندیەکەیدا بە مێسی وتوە “سڵاو لیۆ، پێیان وتوم کە حەز ئەکەیت بێیتە لای ئێمە، نازانی چەند شەو نەخەوتوم تا رێگایەک بدۆزمەوە بۆ راگرتنت، چەندین رێگاچارەم تاقیکردەوە بۆ راگرتن بەڵام لەکۆتاییدا دەردەچویت و گۆڵت دەکرد، تۆ باشترینی”. پاشان مۆرینیۆ دەڵێت “لەشوێنی خۆت مەڕۆ، تۆ لەباشترین شوێنیت و لەوێ پەیکەرت بۆ دروستدەکەن، بەڵام ئەگەر رۆژێک هەستایت لەخەو و هەستت کرد شتەکان وەکو خۆی نیەو بێزاریت و دەتەوێ بڕۆیت، ئەوە دەرگایەکی تر بکەرەوەو من لەوێ ئامادەم و چاوەڕێت ئەکەم”.

وەکو باس ئەکرێت دیکۆ هانی باوکی مێسی داوەو بۆندەکە سەری نەگرتوە.

دی مارزیۆ باسی ئەوەش دەکات ساڵی پێش ئەوەش لە ٢٠١٣ دا پێرێز هەولێدا مێسی بهێنێتە ریاڵ مەدرید بەڵام مێسی رازی نەبوو.

مێسی لەوکاتەدا وتبووی “نایەم بۆ ریاڵ مەدرید، کاتی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن”.

ئەوەی سەرەوە بەشێکی کەمی قسەکانی دیمارزیۆیە.


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
میسیچڵسی
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.