جیهان

02:04 - 18/10/2020

مستەفا کازمی بڕیاری لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتیی دەرکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئۆکتۆبری 2020 ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بۆ تاوتوێکردنی رەوشی عێراق بەگشتیی و هێرشی سەر بارەگای لقی 5ی پارتی و سووتاندنی ئاڵای کوردستان بەتایبەتی کۆ بووەوە.

بەپێی راگەیاندراوی ئەنجوومەنەکە، کۆبوونەوەکە نائاسایی بووە و دوو کاژێری خایاندووە و تێیدا رووداوی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سەرکۆنە کراوە و مستەفا کازمی بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی وەک سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە دیاری کردووە. 
 

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "حکومەت هەموو رێوشوێنێکی تووند دەگرێتەبەر دژی هەموو ئەوانەی شکۆی دەوڵەت و دەسەڵاتی یاسا دەشکێنن". ئاماژەشی بەوە داوە کە 15 کەس کە لە رووداوەدا یاساشکێنییان کردووە دەستگیر کراون.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.