تەندروستی

01:59 - 11/10/2020

لە ڕۆژئاڤای كوردستان ١١٠ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

هەورامان نیوز :

دەستەی تەندروستی لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ١١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕۆژئاڤا تۆماركراوە، كە ٥٦ پیاو و ٥٤ ژنن، ٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، ١٧ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

بە پێی ئامارەكانی تەندروستی ڕۆژئاڤا، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە و ٢ هەزار و ٣١٤ حاڵەت، تا ئێستاش ٧٧ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە، ٥٥٥ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.