بیروڕا

09:16 - 2/10/2020

سیاوەش محەممەدی

شەڕی ئەرمەنستان و ئازەربایجان، شەڕی ئێمەی کورد نییە!

بە پێ دووایین سەرژمێری وڵاتی ئەرمەنستان لە ساڵی ۲۰۱۱ ــدا کورد بە فەرمی لە ئەرمەنستان دابەش کراوە بەسەر "ئیزدی" و "کورد"، واتە ئەرمەنستان تەنیا وڵاتی جیهانە کە [لە ڕەقی کورد] پەیرەوانی ئایینێکی وەک "کەمینەی ئتنیکی" ناو بردووە.

بۆ ئەوەی تووشی هەرا و هووریای میدیا نەبن و لە ئاستی دۆژمناییەتی ئەرمەنستان بە نیسبەت کورد و لە سیستمی ئاسمیلاسیۆن و پاکتاوی ڕەگەزی ئەو وڵاتە تێ بگەن، چاوێک بەو ئامارانەی خووارەوە بکەن؛ ۱- لە هەموو ئەرمەنستان 2162 کەس وەک کورد تۆمار کراون و لەو ڕێژەییە تەنها 1684 کەسیان زبانی کوردیان لە بیر ماوە ( زمانی دایکییانە). ۲- لە هەموو ئەرمەنستان 35308 کەس وەک (گەل/ئتنیکی) ئیزەدی دەژین کە لەو ڕێژەییە 30628 کەسیان بە زبانێک بە ناو "ئیزدی"! قسە دەکەن و 353 کەسیشیان بە کوردی! ٣-بەشی کورد لە شارنشینی تەنها 264 کەسە، واتە ئەوەی کە لە تێئوری مودرنیزاسیون پێ دەوترێت "شار نشینکردن/Urbanization" بەشی کورد بە پێ ئاماری فەرمی حکوومەت 264 کەس بووە و بۆ ئیزدییەکانیش 5443 کەس بووە، ئەوەی تر لە شاخ و کێودا دەژین!. ۴- لە چەند دەییەی ڕابردوو بە هەزاران کوردی موسڵمان لە ئەرمەنستانەوە ڕاونران و کۆچێندران بۆ ئازەرباییجان و لەوێش تەنها بەو مەرجەی کە خۆیان وەک تورک پێناسە بکەن، ناسنامەیان پێ داون، لە هەمانکاتدا ئەو کوردە ئیزەدییانەش کە لە ئەرمەنستان مانەوە، ناسنامەی کوردییان لێ سەندنەوە و بەو مەرجەی بڵێن ئێمە کورد نین و ئیزدین، ناسنامەی ئەرمەنییان وەرگرت. ڕاپێچ: لینکی داگرتنی پی دی ئفی سەرژمێری فەرمی وڵاتی ئەرمەنستان لە ماڵپەری کومیتەی ئاماری کوماری ئەرمەنستان

https://www.armstat.am/en/?nid=532&fbclid=IwAR3oMQraM1NOIwBsH5M6PYvWWO6c4HnhSxq9M8CWCwuXI6gSLJfvuzlofOs

09:35 - 2/10/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.