جیهان

02:00 - 18/10/2020

بارەگای پارتی لە بەغدا هێرشی کرایە سەر و سووتێندرا

لایەنگرانی حەشدی شەعبی پاش گردبوونەویان لە بەردەم بارەگای لقی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوە و دەستیان بە دروشمدان کرد، بە زۆر چوونە ناو بارەگاکەوە و بە تەواوەتی بارەگاکەیان ئاگر تێبەرداوە.

بە وتەی شوان محەممەد تەها بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا وتوویەتی، ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەر دەم بارەگاکەمان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و پاشان هاتوونەتە ناو بارەگاکەوە و سووتاندوویانە و ئێمەش لایەنە پەیوەنددارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە.

ئەندامانی حەشدی شەعبی لەو هەڵمەتەیاندا ئاڵای کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستایان هێناوەتە خوارەوە و سووتاندوویانە و ئاڵای خۆیان بەرز کردۆتەوە. 

هەڕەشە و گوڕەشە و هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر پارتی و بارەگای لقی ‌5ی ئەو حیزبە، دوابەدوای وتەکانی هۆشیار زێباری دێت کە ڕەخنەی لە سسیاسەتەکانی حەشدی شەعبی و هێرش بۆ سەر هەولێر گرتبوو.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.