جیهان

01:15 - 17/10/2020

ئەو میلیاردێرەی کە لەسەر شەقامەکان سواڵی دەکرد خرایە بەندیخانەوە

هەورامان نیوز :

: سواڵکەرێکی میلیاردێری ئێرانی بە حوکمی دەزگای دادی ئەو وڵاتە خرایە بەندیخانەوە. بەپێی هەواڵ یواڵکەرێکی ئێرانی کە لە چوارڕێیانی شاری قەزوێنی وڵاتی ئێراندا،بە سواڵکردن خەریکی پارەکۆکردنەوە و تفاق بوو، پاش ئەوەی لەلایان پۆلیسەوە خرایە چاوەدێرییەوە و ماڵکەی پشکێندرا دەرکەوت کە لە اکووری شارەکەوە ماڵی هەیە و لە بەشی باشووری شارەکەشدا مڵک‌وماڵی هەیە. ئەو سواڵکەرە بە سواری پرایدێکەوە دەهاتە سەر چوارڕێیانەکە و دەستی بە سواڵ دەکرد.

لە ئەنجامی پشکنینی ماڵەکەیدا دەرکەوت کە بڕی 400 کیلۆ برینج و خواردەمەنی جۆراوجۆری وەک ڕۆن، چا، قەند و شەکر، عەدەس، لووبیا و...لە ماڵەکەی عەمبار کردووە و هەروەها لە ماڵەکەشیدا بڕی 11 ملیار و840 ملوێن چەک و 8 ملیۆن قەران دۆزاوەتەوە و دەستی بەسەر گیراوە.

ئەو سواڵکەرە بە حوکمی دادی قەزوێن ڕوانەی بەندیخانە کراوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.