تەندروستی

03:01 - 12/10/2020

ئیسرائیل تاقیکردنەوە بۆ ئەو ڤاكسینەی دژ بە کۆرۆنا بەرهەمیهێناوە ئەنجام دەدات

ڕێکخراوی ئیسرائیل بۆ توێژینەوە بایۆلۆجییەکان رایگەیاند، هەمو کارەکانی دروستکرنی ڤاکسینێکی بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوكردوە و ئامادەن دەستبکەن بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر مرۆڤ.

ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشكردوە لە 21 ئەم مانگەدا دەستدەکەن بە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلن بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەكە.

تاقیکردنەوەی ڤاکسین دەبێت بە سێ قۆناغدا تێپەڕێت و یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی دەبێت لەسەر 100 مرۆڤی تەندروست بێت كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 50 ساڵیدا بێت.

لە قۆناغی دوەمدا ڤاکسینەکە تاقیدەکرێتەوە لەسەر 1,000 خۆبەخش و ئەگەر قۆناغی یەکەم و دوەم سەرکەوتوبو بۆ قۆناغی سێیەم ڤاکسینەکە تاقیدەکرێتەوە لەسەر 30 هەزار کەسی دیکە، پێدەچێت ئەو سێ قۆناغەی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەی ئیسرائیل تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتو بخایەنێت.

هاوكات ئیسرائیل دەستیکردوە بە دروستکرنی دژەتەن دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە لایەكی دیكەوە رایگەیاندوە کە ناتوانێت بۆ هەمو جیهان دژەتەن دروستبکات، بۆیە داوادەکەن کۆمپانیایەکی دەرەوەی ئەو وڵاتە هاوکارییان بکات بۆ دروستکرنی  بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بە جیهاند.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.