ئابووری

10:58 - 8/10/2020

ئه‌مریكا:سزای به‌سه‌ر 18 بانكی ئێرانیدا سه‌پاندوه‌

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی زیاتر جیاكردنه‌وه‌ی ئێران له‌ سیستمی بانكی جیهانی، سزای به‌سه‌ر 18 بانكی ئێرانیدا سه‌پاندوه‌.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، فه‌رمانی جێبه‌جێكاری 13902، بڕیاردراوه‌ به‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 18 بانكی دیكه‌ی ئێراندا.

به‌گوێره‌ی زانیاریەکان، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، كاڵا سه‌ره‌كییه‌كانی كشتوكاڵی ئێران، خۆراك، ده‌رمان و ئامێره‌ پزیشكییه‌كان ناگرێته‌وه‌.


ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌، سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن، تاوه‌كو ئه‌و وڵاته‌ له‌ پشتیوانیكردنی چالاكیه‌ تیرۆرستیه‌كان راده‌وه‌ستێت و كۆتایی به‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ده‌هێنێت.

ساڵی 2018 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 بەچەند قۆناغێک کشایەوە، دوبارە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندویەتی بریتین لە، قەدەغەکردنی کرینی نەوت لە ئێران، بلۆککردنی بانکی ناوەندی تاران، راگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و چەندین سزای دیکەی ئابوری

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.