کوردستان

12:31 - 16/10/2020

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان بڕیارێكی نوێ دەدات

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان بڕیارێكی نوێ دەدات و رایدەگەیەنێت، دەبێ 80%ی میلاكی مامۆستایان لە دەرچووە دانەمەزراوەكان بێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە تێیدا ھاتووە: "باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكاب دەبێت 80%ی میلاكی مامۆستایانیان لە دەرچووە دانەمەزراوەكان بێت و مافیان ھەیە 20%ی سوود لە مامۆستایانی حكومی وەربگرن، ئەو رێژەیەش ئەو خاڵانە دەگرێتەوە:.

-خواستن

-مۆڵەتی بێ مووچە

-تەواوكردنی بە شەوانەی مامۆستا لە قوتابخانە و پەیمانگەی ناحكومی

لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكەدا وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە، لە حاڵەتی سەرپێچیكردن لە لایەن قوبابخانە و باخچە و پەیمانگەی ناحكومی و مامۆستایانی حكومی، رێكاری پێویست بۆ سزادانی كارگێڕی و دارایی دەگیرێتەبەر.


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
وەزارەتی پەروەردەئالان حەمەسەعید
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.