کوردستان

01:46 - 11/10/2020

مستەفا كازمی چی بە عەلی باپیر و وەفدەكەی كۆمەڵ دەڵێت سەبارەت بە موچە

ەحمەدی حاجی رەشید رایدەگەیەنێت، لە وەڵامی مامۆستا عەلی باپیر لەسەر موچەی فەرمانبەران كازمی وتی،"ژمارەی دیارییكراوی موچەخۆرانمان لا نییە"

ئەحمەدی حاجی رەشید لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی خەنداندا كە ئەمشەو دەقەكەی بڵاودەكرێتەوە و باس لە دو خاڵ دەكات كە لەگەڵ مستەفا كازمی تەئكیدیان لەسەر كردوەتەوە و لەبارەی خاڵی یەكەم رایگەیاند، ئەوەی ئێمە داكۆكیمان لێكرد، بەتایبەت مامۆستا عەلی باپیر، دو بابەت بو، بابەتێكیان پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بو، كە ئەوەیە وتمان مەسەلەی موچەی فەرمانبەران نابێت بكرێتە بابەتێكی سیاسی، كازمی وەڵامەكەی ئەوەبو كە ئەوان ژمارەی دیارییكراوی موچەخۆرانیان لا نییە، خاڵی دوەم باسی گەنمی جوتیاران بو، خاڵی سێهەم گەیشتنە رێككەوتن بو لە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر مەسەلەی نەوت و گومرگ و داهاتە ئیتیحادییەكان، كە لای ئێمەش ناشەفاف و ناڕونە، گرنگە حكومەتی ئیتیحادی بگاتە ئەو دەرئەنجامەكەی كە عێراق پێكەوە بە یەك پاكێج ئەم بابەتانە بە رون و راشكاوی یەكلابكاتەوە"

 

سەبارەت بە خاڵی دوەم دەڵێت،"یاسای هەڵبژاردنەكان بو، گفتوگۆمان لەسەركرد، ئەم یاسایە راستە یاسایەكی نوێیە، بەڵام كۆمەڵێك كەموكوڕی هەیە لەوەی كە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران تازەن، ئەزمونیان نییە، هەروەها جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بە ئەلكترۆنی لاببرێت و بكرێتە دەستی و پاشان ئەلكترۆنی، هەروەها بەكارهێنانی بایۆمەتری" دەشڵێت،"داوامانكرد كە نەتەوە یەكگرتوەكان سەرپەرشتی ئەم بابەتە بكەن، داوامانكرد كە رێگری بكرێت لە رێگەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بە دەستی، چڕوپڕكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كە چاودێری دۆخەكە بكەن، بۆ زانیارییت رەنگە كۆمسیۆنێكی سێبەر هەبێـت، كە كۆمەڵێك خەڵكی شارەزا و بێلایەن هەن، سەرۆكی حكومەت سود لەوانە وەربگرێت، كە ئەم كۆمسیۆنەی ئێستا هەر كەموكوڕییەكی هەبێت، حكومەت دەتوانێت رایبگرێت و روبەروی دادگایان بكاتەوە."

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.