کوردستان

01:56 - 11/10/2020

فەرمانبەرانی حكومەت لە عێراق لە پلەی سێیەمدان لەناو لیستی گەندەڵی

لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، كارمەندانی كەرتی گشتی لە (پلەی سێیەم)دان لە نێو لیستی ئەو كەسایەتیانەدا كە بەشدارن لە گەندەڵیدا.

(سەباح عەكیلی) ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، كارمەندانی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە كەرتی گشتی لەناو وەزارەتەكان و كۆمپانیا نیشتیمانیەكان و بانكەكاندا بە (پلەی سێیەم) دێن لەناو لیستی ئەو كەسانەدا كە بەشدارن لە گەندەڵیدا.

وتیشی، ژمارەی دۆسیەكانی گەندەڵی كە لە دیوانی چاودێری و دادگاكان تۆماركراون هەزاران دۆسیەن.

لە ٣٠ ئابی ئەمساڵدا (مستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەی باڵای لێكۆڵینەوەی لە دۆسییەكانی گەندەڵی پێكهێنا و دەزگای دژە تیرۆری عێراقیشی ڕاسپارد بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.