هەورامان

01:09 - 24/9/2020

بڕە نەوتی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی بەغداوە دیاری کرا

بڕە نەوتی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی بەغداوە دیاری کرا


بڕەنەوتی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی بەغداوە دیاری کرا و ڕۆژانە بڕی دیاریکراو دەگاتە پارێزگای هەلەبجەو لەلایەن لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتەوە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا .

نوخشە ناسیح, قایمقامی ھەڵەبجەش ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەوە ڕایگەیاند،بە فەرمی بڕی ٣٦٠٠٠ سی و شەش هەزار لیتر نەوت رۆژانە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاریکراوە.

ووتیشی"چاوەڕوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بڕە بگاتە پارێزگای هەڵەبجەو دابەشی بکەین بەسەر هاوڵاتیاندا."

دابینکردنی ئەم بڕە نەوتە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە دوای ئەوەھات کۆمەڵێ ئەندامی کوردی ئەنجومەنی نوێنەران داوایان لە وەزارەتی نەوت کرد بەشە نەوتی ھاوڵاتیانی ھەرێم بنێرێت.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.