کوردستان

01:39 - 17/9/2019

ژمارە تایبەتیەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە نەفرۆشران

لەزیادکردنی ئاشکرادا لەپارێزگای هەڵەبجە هیچ تابلۆیەکی ئۆتۆمۆبیل نەفرۆشرا.

لەهۆڵی بۆنەکان لەپارێزگای هەڵەبجە لەزیادکردنی ئاشکرادا بۆ تابلۆی ئۆتۆمۆبێل کەلە ژمارە یەکەوە تا ژمارە نۆ دانرابوو بانگەوازی بۆکرا لەڕێوڕەسمێکدا کەبەئامادەبونی پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەبەری هاتوچۆی مەڕاسیمەکەدەستی پێکرد،نرخی خەمڵێنراو لەلایەن حکومەتەوە بۆژمارە یەکی تابلۆی هەڵەبجە بەیەک ملیاردینار یاخود زیاتر بفرۆشرێت وەژمارەدوو تاکو ژمارە نۆ بە ٦۰۰ملیۆن دینار دیاری کرابوو ،مەڕاسیمی زیادکردنی ئاشکرادەستی پیکرد بۆژمارە یەک تابلۆی هەڵەبجە بەناونوسکردنی چوار کۆمپانیابەڵام دوان لەوکۆپانییانە مەرجی یاساییان تێدابوو بۆیەزیادکردنەکە لە ۷۰۰ملیۆنەوە دەستی پێکرد بەڵام هیچ کەس ئامادەنەبوو تابلۆکە بکڕێت چونکە نرخێکی زۆریان لەسەردانابوو،ئەگەرجی ئەندامی لیژنەی زیادکردنەکە دەستی کردەوە بەفرۆشتنی تابلۆکانی تر کەلەژمارە دوو تا نۆ بوو دیسان کەس ئامادەنەبوو هیچ کام لەتابلۆکان بکڕێت بەبۆنەی بەرزی نرخەکەیەوە،لەکۆتای مەڕاسیمەکە پارێزار هەڵەبجەڕایگەیاندکەلە ۱٥ تا ۲۰ ڕۆژیکەدا دیسان ئەم مەڕاسیمە دەکەنەوە تاوەکوهیچ نا یەکێک لەتابلۆکان بفرۆشن.

01:05 - 18/9/2019 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.