کوردستان

06:52 - 21/9/2020

عێراق نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێم دابین دەكات.

غالب محەمەد عەلی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕأن لە عێراق بڵاویكەردۆتەو: وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ( 50 ملیۆن )لتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێم دابین دەكات.

دوای هەوڵدان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆهەرێمی کوردستان لە ١٢/٨/٢٠٢٠ بە نوسراو داوامکرد و هەروەها بە تەلەفون لە سەر خەتبووین، خۆشبەختانە یٔەمرۆ لە گەڵ بەرێز (كریم حگاب) وەكیل وەزیری نەوت (دابەشكردنی بەرهەمەنەوتیەكان)، لە عیراقدا کوبونەوەمان یٔەنجامدا و بریاردرا بە هەناردەكردنی (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچە لە هەرێمی كوردستان لە سەر نوسراوی بەندە ولە حەفتەی داهاتوو فەرمانەكەی دەردەچێت بە نرخی حكومی كە دەكاتە (١٥٠) دینار عیراقی بۆ هەر لترێك، گەر بەرمیلێكی نەوت (٢١٠) لتر بێت، یٔەوە بۆ هەر بەرمیلیك دەكاتە (٣١،٥٠٠) دینار عیراقی.

هیوادارم كە هەمووی بگاتە دەست هاوڵاتیان بەونرخە و گۆڕانکاری لەنرخەکەیدا نەکرێت و بگۆڕدرێت بە نرخێكی تر لەپێناو کۆمپانیاکانیان، گەر لەوە گرانتر بێت وەزارەتی نەوتی عیراقی لێ ئاگادار دەكەینەوە و رێكاری یاسای دەگرینە بەر بۆ پار و ئەمساڵێش

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.