کوردستان

01:03 - 24/9/2020

حکومەت بڕی (540 ملێۆن دینار) بۆ کڕینی پێداویستیەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرد

لە ڕاگەیاندراوێکدا،وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند ، حکومەتی ھەرێم بڕی (540 ملێۆن دینار) بۆ کڕینی پێداویستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرد.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:

بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (٥٤۰) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان ، بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱.

بەرێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

۲۳ ی ۹ ی ۲۰۲۰

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.