کوردستان

09:06 - 26/9/2020

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

سەرۆكی حكومەتی داوای رێكخستنی كۆبونەوە لەپەرلەمان دەكات

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات.

بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.

23 پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردۆتەوە بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی سەبارەت بە لێبڕینی 21%ی موچەی موچەخۆران.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.