جیهان

12:58 - 24/9/2020

بەرهەم ساڵح:هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق پێکبهێنرێت

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەوتارێکی "ئۆنلاین"دا لەبەردەم خولی حەفتاو پێنجەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بەیاننامەی ئەمدواییە سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینیی بەڕوونی گوزارشتی لە پێویستیی راستکردنەوەی رێڕەوی ئێستای پرۆسەی سیاسی کرد لە وڵاتدا.و نامانەوێت عێراق ببێت بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی حساباتی وڵاتانی تر، عێراقێکی سەربەخۆو خاوەن سەروەری دەبێت بە خاڵی بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی هاوبەشی گەل و وڵاتانی ناوچەکە.

سەرۆک کۆمار وتوشیەتی، پێویستە بنەمای کارکردنی هاوبەش بۆ روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا فەراهەم بکرێت و وڵاتانی پێشکەوتوو زانیاری و شارەزایی لەبارەی ڤایرۆسەکەوە پێشکەش بکەن،هاوکات

شەڕ لەگەڵ تیرۆرو توندڕەوی هێشتا بەردەوامە.. ناتوانرێت تیرۆر لەناوببرێت تاوەکو سەرچاوە داراییەکەی وشک نەکرێت،وە داوا دەکەین هاوشێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵهتی دژ بەداعش، هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و یارمەتیدانی عێراق لەڕوبەڕووبونەوەی گەندەڵیدا، پێکبهێندرێت.

سەبارەت بەڕوبەڕوبونەوەی لەیاسا دەرچووان بەرهەم ساڵح وتویەتی،روبەڕووبونەوە لەگەڵ گروپە لەیاسادەرچووەکان و چەکی دەرەوەی یاسا، ململانێی دەوڵەتە لەگەڵ هێزە ئاژاوەگێڕو توندڕەوەکان، ئەمە ئەرکێکی ئاسان نییە، بەڵام دەبێت بکرێت ئەگەر دەمانەوێت عێراق خۆی خاوەنی خۆی بێت.

دەربارەی هەڵبژاردنیش پێی وایە، پێویستە کاربکرێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ساڵی داهاتوودا، هەڵبژاردنێکی خاوێن و شەفاف بەپێی یاسایەکی دادپەروەرانە کە وەڵامدەرەوە بێت بۆ جوڵانەوە میللیەکەو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و ئەندامانی هێز ئەمنییەکان.

بەرهەم ساڵح لەوتارەکەیدا ئەم رستانەی بەزمانی کوردی وت:" درود بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی و روبەڕووبونەوەی تیرۆر، سڵاو بۆ گەنجەکانمان کە سورن لەسەر بەدیهێنانی ژیانی ئازادو خۆشگوزەران، لە چاوی گەشیانەوە ئایندەی ئازادی و سەپاندنی حوکمی یاساو دادپەروەری بەدی دەکەین".

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.