جیهان

06:45 - 21/9/2020

بوجەدی ئەم ساڵی عێراق گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2020 گەیشتە پەرلەمان.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2020 گەیشتە پەرلەمان.

فەرمانگەكە راشیگەیاند، " ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە لە دانیشتنەكانی بە سەرۆكایەتی بەشیر حەداد و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای گۆڕینەوەی سزای نەرێنی بۆ ئازادی بەرامبەر بە گوژمەیەكی پارە كرا.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، "ئەم یاسایە، دەرفەت بە ھەندێك لە حوكمدراوان ده‌دات، ئەوانەی تاوانەكانیان مەترسیدار نین بە مەبەستی كەمكردنەوەی خەرجی لەسه‌ر شانی دەوڵەت و زیادكردنی داھاتی گەنجینەی دەوڵەت".

جەختیشكراوەتەوە " نوێنەری حكومەت رایگەیاندووە یاسای بودجە پێش كەمێك گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران".


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
ئەنجوومەنی نوێنەرانبودجەی فیدراڵ
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.