تەندروستی

07:30 - 20/9/2020

تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 41 هەزار کەسی تێپەڕاند

وزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، ئاشکرای کرد: 444 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران، لەگەڵ 24 حاڵەتی مردن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-9-2020)ـی وەزارەتی تەندروستی 667 کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە زۆرترینیان و بەدیاریکراوی 230ـیان دانیشتووی هەولێرن.

مردن هەر لە ئاستی 20 کەسە لە رۆژێکدا. لە 24 کاتژمێری رابردوودا 24 کەس، واتا لە هەر کاتژمێرێک کەسێک لە کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و، زۆرترینیان (11ـیان) دانیشتووی دهۆک بوون.

بەگشتی تائێستا 41 هەزار و دوو کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 1519 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:


ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٧)

١. پشکنین: (٤٤٤٦ پشکنینی نوێ)
(١٤٩٤ هەولێر)، (٦٩٠ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٩٩٩ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ)
(١٣٣ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٦٦٧ چاکبوون)
(٢٣٠ هەولێر)
(٢٠٥ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
(١١ دهۆك)
(٣ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤١٨٥٠٣ (١٥٥٢٩٩ هەولێر، ١٠٥٨٤١ سلێمانی، ١٥٣٥٤٩ دهۆك، ٣٨١٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤١٠٠٢ (١٥٥١٣ هەولێر، ١٤٦٨٢ سلێمانی، ٩٤٢٥ دهۆك، ١٣٨٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٦٤٦٤ (١٢٠٥٨ هەولێر، ٩٥٥٨ سلێمانی، ٣٥٤٩ دهۆك، ١٢٩٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٠١٩ (٢٩٢٨ هەولێر، ٤٣٣٩ سلێمانی، ٥٦٩٨ دهۆك، ٥٤ هەڵەبجە)
مردن ١٥١٩ (٥٢٧ هەولێر، ٧٨٥ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ی ئەیلول

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.