کوردستان

10:38 - 18/9/2020

مەسرور بارزانی: گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینه‌ رێککەوتنی کۆتایی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:  گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو تویتدا به‌ زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی: ناکۆکیەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن. ئێمە دەمانەوێت دڵنیایی بگەرێنینەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانمان.

مەسرور بارزانی گوتی: پەیوەندییە بنیادنەرەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گرنگن بۆ سەقامگیری ناوچەکەمان و بۆ بەغداش.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرچەندە بەربەستەکان زۆرن، بەڵام ئێمە تیمێکی دانوستانی بەھێز و ھەمەلایەنەمان لە حکومەتی ھەرێم پێکھێناوە و یەکگرتووە لەسەر ئەو ئەرك و مەبەستە.

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.