منداڵان

11:12 - 25/4/2020

9 کۆرپەی ساوا لە دوو دایکی ئێرانی

9 کۆرپەی ساوا لە دوو دایکی ئێرانی.


   #هەورامان‌نیوز: لە دوو دایکی گەچسارانی و بێهبەهانی 9 منداڵ هاتنە دنیاوە. بەپێی هەواڵەکان دوێنێ هەینی ژنێکی خەڵکی گەچساران، پێنج منداڵی بەدنیا هێنا. ئەوە لەحاڵێکدا بوو کە ڕۆژی پێنجشەمەش لە شاری بێهبەهان، ژنێک چوار منداڵی ببوو. بەپێی هەواڵەکان دۆخی جەستەیی و تەندروستی نۆ منداڵەکە و دایکیان جێگیره.
   ئەگەرچی لەم دۆخی ترس و دڵەڕاوکێی کۆرۆنایەدا، ئەم چەشنە لەدایکبوونانە، مزگێنی‌دەری بەردەوامی ژیانە، بەڵام هیچ ڕوون نییە کە بەم دۆخی بێکاری، هەژاری و گرانییە، ئەو منداڵانە چۆن و بە چ شێوەیەک لەلایان دایک و بابیانەوە، بەخێو دەکرێن. ڕوونیش نییە کە تا چند حکومەت یارمەتی بنەماڵەکانیان دەدات

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.