جیهان

12:00 - 7/9/2020

25 ئەندامی تالیبان لە هەراتی ئەفغانستان کوژران

25 ئەندامی تالیبان لە هەراتی ئەفغانستان کوژران

 

هەورامان‌نیوز: ڕۆژی شەمە 5ی سیپتەمبەری 2020 لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لەگەڵ میلیشیاکانی سەربە تاڵیبان لە شاری پەشتوون زەرغوون و غووریانی ویڵایەتی هەرات 25 ئەندامی ئەو گرووپە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی ئەفغانستان بڵاوی کردۆتەوە بە ئاماژەدان بەو تێکهەڵچوونە و کوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی ئەندامانی تاڵیبان، ڕایگەیاندووە کە 8 چەکداری‌تریش بریندار بوونە و بەشێکی بەرچاویش لە مینی ئەو گرووپە دەستی بەسەر گیراوە.
سەرەڕای پڕۆسەی ئاشتی نێوان حکومەتی ئەمریکا و ئەفغانستان لەگەڵ گرووپی تاڵیبان و ئازادکردنی بەندکراوانی ئەو گرووپە، تێکهەڵچوون و هێرشکردنەکان بەردەوامن.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.