فەرهەنگ و هونەر

01:13 - 15/5/2020

چیرۆک

ئیمپڕاتۆر مانسا موسا(1280-1337)

ھەورامان_نیوز
🔸ئیمپڕاتۆر مانسا موسا(1280-1337) لە سەدەی چواردەیەمی زاینیدا ئیمپڕاتۆڕی وڵاتی مالی بوو و وە بە دەوڵەمەندترین کەس لە جیھاندا دادەنرێت کە تائێستا ژیابێت. دەوترێت سامانەکەی بەبەھای(400ملیار دۆلار) مەزەندەکراوە.
🔸بەناوبانگی مانسا موسا لەگرتنەبەری ئەوگەشتە زەبەلاحەیدا دەنگیدایەوە کە لە وڵاتەکەیەوە بەرەو مەککەی پیرۆز گرتیەبەر لە ماوەی ساڵانی ( 1324-1325).دەوترێت لەو گەشتەیدا لەگەڵ خۆیدا (60 ) ھەزار دەستو پێوەندی لەگەڵدابووە کەھەر ھەموویان جلی ئاوریشمی فارسییان لەبەردابووە  و ھەریەکەیان نزیکە (٢) کیلۆ ئاڵتوونیان لەگەڵ خۆیاندا ھەڵگرتووە.
🔸ھەروەھا موسا لەگەشتەکەیدا 80 وشتری لەگەڵ خۆیدا بردووە کە ھەریەکێکیان (23-136 کیلۆ) تۆزی ئاڵتوونیان بارکردووە.
🔸لەکاتی گەشتەکەیدا، مانسا موسای ئیمپڕاتۆر، ئاڵتوونی دەبەخشیە خەڵکانی ھەژار و ھەروەھا ھەموو ڕۆژێکیش  بۆ ژەمی ئێوارە سفرەیەکی پڕی بۆ سازدەدان.
🔸ئەوەندە ئاڵتوونی بەخشی،بوویە ھۆی ئەوەی بۆ ماوەی 10 ساڵ، نرخی ئاڵتوون لە ھەریەکە لە قاھیرە و مەککە و مەدینە بە نزمی بمێنێتەوە بەھۆی نەبوونی خواست لەسەریان.
🔸دواتر لە ڕێگەی گەڕانەوەیدا بەھەڵەکەی خۆی زانی و بڕیاریدا کە ئەو ھەڵەیەی ڕاستبکاتەوە و پارە لە پارە-بەقەررزدەرەکانی قاھیرە وەربگرێت تا وەکو چەنێك لە توانایدابوو ئاڵتوون  بەنرخێکی ئێجگار زۆر بکڕێت و لەگەڵ خۆی ھەڵیبگرێت و بیباتەوە.
🔸زۆربەی سامانی ئەم ئیمپڕاتۆرە لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو  کە وڵاتەکەی نیوەی (خوێ و ئاڵتوون) ی جیھانی دابین دەکرد.
🔸مانسا موسا سامانەکەی لە وەبەرھێنانی تەلارسازی و کەرتی پەروەردە دا بەکارھێنا،ئەمەش بوویە ھۆی ئەوەی وڵاتی مالی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ببێتە یەکێك لە وڵاتە زلھێزەکانی جیھان.
🔸لەم وێنەیەی خوارەوەدا، وێنەی ئیمپڕاتۆر مانسا موسایە، دراوێکی ئاڵتونی بەدەستەوەیە لەسەر  ئەتڵەسی کەتەلان، کە نەخشەیەکی سەدەکانی  ناوەڕاست  بوو و لە ساڵی 1325 دروستکرابوو.
🔸ھەندێ لە مێژوو نوسان پێیان وایە ئەگەر ئەوروپیەکان لەسەردەمی ئیمپڕاتۆر  موسا دا گەشتبانایە(نەك دوای 500ساڵ) بە قاڕەی ئەفریقیا، ئەوا ئەوکاتە ھەردوو قاڕەکە وەکو یەك گەشەسەندنێکی ھاوتەریبیان بەخۆوە دەبینی.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.