ژنان

01:35 - 15/9/2020

حـەلاو کـێ بوو ..؟

بۆ حـەلاوی باسـکە ... حـەلاو کـێ بوو ..؟

خانمێکی جولەکە ھەبو ناوی ( حەلاو بنحاس ) بوو لە گەڕەکی جولەکانی شاری سلێمانی دەژیا . دوکانێکی بچوکی ھەبو لە تەنیشت ماڵی خۆیان.
تەنھا ھێلکە و شقارتەو بەردە ھەسان و توتن و لفکە و بەن و مێخەك و بڕنوت و ھەندێک وردەواڵەی تری دەفرۆشت. حەلاو خان ھەردوو گوێی کەڕ بو تەنانەت دەنگی بەرزیشی بە عاستەم دەبیست ..!
ئەم کەم بیستنەی وایکردبو ببوە جێگەی قسە و باسی خەڵك .ئەگەر کەسێك کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیانگوت دەڵێی بۆ حەلاوی باس دەکەی!..
یان کەسێك نەیویستبا گوێ بۆ کەسێکی کە بگرێت، دەیگوت بڕۆ بۆ حەلاوی باسکە ، واتە نامەوێ گوێت لێ بگرم ...!
ئەوە وێنەی ئەسڵی ( حەلاو بنحاس )ه....

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.