وەرزش

12:40 - 16/7/2020

بۆچی لەسەر یانەی ئەتلەنتای ئیتالی نەوترێ و نەنوسرێ!!

بۆچی لەسەر یانەی ئەتلەنتای ئیتالی نەوترێ و نەنوسرێ!!

یانەی ئەتلەتنای ئیتالی لەم وەرزەی خولی ئیتالی ناسراو بەکالچیۆ یەکێک لەسەرسوڕهێنەرترین یانەکانی ئیتالیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە ، ئەگەر سەرنج بەی لەشێوەی یاری کردینی ئەم یانەیە شێوازێکی تایبەت بەخۆی هەیە یەکێک لەهۆکارە گرنگەکانی ئەم شێوە یارییە نەبوونی یاریزانی ناسراوە لەیانەکە واتەئەو یاریزانانەی لەم یانەیە یاری ئەکەن چەند یاریزانێک تەنانەت لەلایەن هەڵبژاردەی وڵاتەکەشیان بانگهێشت نەکراون ، یانەیەکی هەمەڕەنگی جیاواز لەیاریزان توانیویانە هەریاریزانێک لەشوێنی خۆی ببێتە ئەستێرەیەکی نوێ بۆیانەکە و کالچیۆی ئیتالی ، ئەم یانەیە بەڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەرێکی سەرسپی بەناوی گاسپرینی ئەم ڕاهێنەرە جوڵەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە لەناوچەی ڕاهێنەرایەتی کەئەتوانێ بەجوڵەیەکی جەستەیی بەردەوام بیرێکی فراوان دەنگێکی هێواش زانیاری بگەیەنێتە یاریزانانەکانی لەنێو یاریگا . بوونی ئەم ڕاهێنەرە تایبەتمەندی تەواوی بەخودی خۆیی و خۆگونجاندنی لەگەڵ یانەکە داوە ئەم یانە خاوەنی یاریزانێکی باڵا کورتە بەناو ئەلیخاندرۆ گۆمێزی ئەرجەنتینی کەتەمەنی 33 ساڵە کەتوانیویەتی لەنێوان خۆی و ڕاهێنەر گاسپرینی ببێتە خاڵێکی هاوسەنگ بۆ یانەکە ئەنجام زۆر باشەکانی ئەم یانەیە ئەم یاریزانە کورتە باڵا تەواو کاریگەرە ڕۆڵی سەرکردەیەکی تەواو لەیاریگا ئەبینێت هەرکات تۆپەکە چوویە قاچی کاپتن ئیتر یاریزانان ئەکەونە جوڵەو ئەزانن ئەنجامی ئەو تۆپە ئیجابیە . چونکە بەپێ ی داتاکانی خولەکەئەم کاپتنە باڵاکورتە یەکێکە لەباشترینەکانی ئەم خولەلەبڕینی یاریزان و پاسی دروس و دروس کردنی گۆڵ خاوەنی 6 گۆڵە
یەکێکی تر لەسەر سوڕهێەرترین کارەکانی ئەم یانەیە ، ئەنجامەکانیەتی بەشێوەیەک لە 39 یاری فەرمی ئەم وەرزە 9 جار زیاتر لە 4 گۆڵی کردووە و بەئەنجامی گەورە یارییەکانی بردووەتەوە. لەکۆی ئەو 39 یارییە 24 یاری بردووەتەوە و 8 یاری یەکسان بووە تەنها 7 حەوت یاری دۆڕاوە ئەم داتا و ئامارانە سەرجەم یارییەکانی ئەم یانەیە لەخولی ئیتالی و خولی یانە پاڵەوانەکان.
ئەم یانەیە لەخولی ئیتالی لەکۆی 32 یاری توانیوویەتی 70 خاڵ کۆبکاتەوە لەڕیزبەندی دووەم بێت لەدوای یانەی یۆڤانتوس کە 76 خاڵی کۆکردووەتەوە
لەخولی یانە پاڵەوانەکان لەقۆناغی 8 خولەکەیە بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان یاری ئەکات
لەخولی ئیتالی لەکۆی 32 یاری توانیوویەتی 93 گۆڵ تۆمار بکات باشترین هێڵی هێرش بردنی هەیە لەخولی ئیتالی
بزانین ئەم یانەیە وەک یانەی لایبزیکی ئەڵمانی ئەبێتە ئەسپی ڕەشی ئەوروپا و نازناوی کالچیۆ لەیانە زلهێز وخاوەن مێژووەکانی ئیتالیائەسەنێتەوە
بختیارفرەج

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.