هەورامان

09:42 - 2/9/2020

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەڕەخێڵ

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەڕەخێڵ

هەورامان‌نیوز:
 ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە 11ی خەرمانان ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی مەڕەخێڵ لای گوندی "دۆدان" لە کێوەکانی زەردان کەوتۆتەوە و بەرەو لای وشکەناو و کێوەکانی گوندی زەردۆیی لە حاڵی پەرەئەستاند دایە. بەپێی هەواڵەکان تیمێک لە ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای پاوە و دایرەی سەرچاوە سرووشەییەکان چوونەتە سوێنەکە بەڵام لەبەر تاریک‌داهاتنی هەوا و دژواری ناوچەکە، هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بێ‌ئاکام بوون و هەڵمەتی تیمەکە وەستێندراوە. 
🔹ئەمە لە حاڵێک دایە کە هەر ڕۆژی سێشەمە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی قەڵاگا و پەرونی لە ناوچەی نەوسوود کەوتبووەو و بەهەوڵی خەڵکی ناوچەکە درەنگانی شەو کوژایەوە.
🔹پێویست بە ئاماژەیە دوو مانگ پێش ئێستا، لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی دارستانەکانی مەڕەخێڵدا کە زیاتر لە دە ڕۆژی خایاند، سێ چالاکی ژینگەپارێزی بنکەی ژیوای پاوە بە ناوەکانی موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی، گیانیان لە دەست دا. 

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.