تەندروستی

08:08 - 15/9/2020

ئیماڕات ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا، ڤاکسینی کۆمپانیای چینی سینۆفاڕمی پەسەندکرد

ئەوڕۆ دووشەممە، دوای شەش هەفتە لە دەستپێکردنی قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی ڤاکسینی چینی کۆمپانیای سینۆفاڕم لە وڵاتی ئیماڕات، دەوڵەتی ئیماڕاتی عەڕەبی، پەسەندکردنی لەناکاوی بەخشییە ڤاکسینەکە.

ڤاکسینەکەش سەرەتا دەدرێتە ئەوانەی لە هێڵی بەرگریی دژی کۆڕۆنادان و ئەوانەشی مەترسیی زۆریان بەهۆی کۆڕۆناوە لەسەرە. پەسەندکردنەکەش لەژێر هەلومەرج و پێودانگی زانستیی تۆکمەدا بووە، دوای ئەوەی لەسەر ٣١ هەزار خۆبەش لە ١٢٥ وڵات تاقیکرایەوە.

ڤاکسینەکە سەلامەتە و تەنها کاریگەریی لاوەکیی سادە دروستەکات بەبێ کاریگەریی لاوەکیی مەترسیدار.

کۆمپانیای سینۆفاڕمی چینی، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی ڤاکسینەکەی، ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا، لە ئیماڕاتی عەڕەبی، بەبەشداری ١٥ هەزار خۆبەخش لە نەتەوەی جیاواز، لەنێوان تەمەنی ١٨ - ٦٠ ساڵ، لە مانگی تەمووز دەستپێکرد.

سینۆفاڕم بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی "G42"ی ئیماڕاتی و تەندروستیی ئەبوزەبی، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی ڤاکسینی دژەکۆڕۆنایان، لە مانگی تەمووز دەستپێکرد.

کۆمپانیای سینۆفاڕم، بەهەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای پەکین بۆ بەرهەمە بایۆلۆجییەکان، ڤاکسینێکیان لەسەر پلاتفۆڕمی "ڤایڕۆسی لاوازکراو"، دروستکردووە، ڤاکسینەکە لە قۆناغی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان؛ سەلامەتبووە، هەروەها کاریگەربووە و دژەتەنی دژی کۆڕۆنای لەناو خوێنی خۆبەخشاندا دروستکردووە.

 

دکتۆر عیسا عبدلڕەحمان
 


بابەتی زۆرتر

بابەتی پەیوەندیدار
ڤاکسینڤاکسینی کۆرۆنا
بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.