کوردستان

12:43 - 5/8/2020

"جیاوازی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەت و مافیاوە"

"جیاوازی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەت و مافیاوە"

د.کازم فارووق،ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان

عێراق خۆی شەریکەی بەدواداگەڕان و دۆزینەوە و ھەڵکەندن و بەرھەمھێنان و نقل و پاڵاوتن و بەبازارکردنی نەوتی ھەیە، بۆیە خاوەندارێتی و مولکداری بیرە نەوتەکانی عێراق ھی دەوڵەتی عێراق و خەڵکەکەیەتی.

بەڵام ھەرێم ھەموو ئەوانەی داوە بە کۆمپانیا ئەھلیەکان (کۆمپانیا ناوخۆییەکانی سەر بە پارتی و یەکێتی، یان ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی کە ژێر بەژێر شیرینی چاکیان دەدەنێ)، بۆیە خاوەندارێتی کەرتی نەوت لە ھەرێم ھی خەلک و حکومەت نیە، بە کوردیەکەی ئەم دوو حیزبە نەوتەکەیان بە بیرەکانەوە تاڵانفرۆش کردووە.

بۆیە لە عێراق ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە ٤٥ دۆلار بفرۆشرێت ئەوا زیاتر لە ٤٠ دۆلاری سافی دەمێنێتەوە و دەچێتەوە وەزارەتی دارایی و دەدرێت بە مووچەی خەلک و ھەندێک پرۆژە. 
بەلام ھەمان بەرمیل نەوت کە ھەرێم دەیفرۆشێت نزیکەی ٢٠ دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە، ئەویش بەشێکی بەناوی قەرزی کۆمپانیای نەوت و دۆڕاندنی محکمە و سپی کردنەوەی پارەوە دەدزرێت و چەند دۆلارێکی کەمی دەنێرن بۆ وەزارەتی دارایی بۆئەوەی ٦٠ رۆژ جارێک نیو موچە بدەن بە خەڵک.

ئەمەش ئەو ھۆکارەیە کە دەسەڵات رووی نایەت حەقیقەتی ئەم عقدە نەوتیانە بخاتە بەردەستی پەرلەمان و خەڵک چونکە ڕووە رەشەکەی خۆیان و نەوت فرۆشتن و ئابووری سەربەخۆیان دەردەکەوێت.

چارەسەر/ بەڕاستی ئێمە باوەڕمان بە چاکسازی و شتی ئەمانە نیە، چارەسەر کۆتایی ھێنانە بەم تاڵانیەی کە سەرانی ئەم دوو حیزبە دەیکەن و مەلەفی نەوت ژێر دەستی ئەمانە نەمێنێت و نەوت نەفرۆشین، بەڵکو لە بەغداوە وەکو ساڵانی پێش ٢٠١٤  مووچە و بژێوی خەڵک زەمان بکرێت و دابین بکرێت، هەر وەکو چۆن لەو دەستورەشدا هاتوە کە زۆرینەی خەڵک دەنگی پێداوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.