جیهان

02:05 - 4/8/2020

هێزەکانی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ‌فرۆکەوانەوە هێرشی مووشەکییان کردە سەر بارەگاکانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هێزەکانی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ‌فرۆکەوانەوە هێرشی مووشەکییان کردە سەر بارەگاکانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


🔺کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 13ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران، فڕۆکەی ‌بێ‌فڕۆکەڤانەوە هێرشی مووشەکییان کردە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار
🔺دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکان، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شاخەکانی شوێنی بۆردمانەکەیان تۆپ و خۆمپارەباران کرد
🔺بەپێی زانیارییەکان، یەک لە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی دیموکرات بەر هێرشەکە کەوتووە و زیانی ماددی زۆری پێ‌گەییشتووە
🔺نوێترین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانییان پێ‌نەگەییشتووە

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.