تەندروستی

12:32 - 26/5/2020

ڕێکخراوی WHO توێژینەوەکانی لەسەر بەکارھێنانی دەرمانی دژەمەلاریا

ڕێکخراوی WHO توێژینەوەکانی لەسەر بەکارھێنانی دەرمانی دژەمەلاریا بۆ چارەسەری کۆرۆنا ھەڵپەسارد


#ھەورامان_نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) توێژینەوەکانی لەسەر بەکارھێنانی دەرمانی دژەمەلاریا بۆ چارەسەری کۆرۆنا ھەڵپەسارد بەھۆی ئەوەی کە بۆ بەکارھێنان سەلامەت نییە
ھەڵپەساردنەکە، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك ھات، کە تێیدا ھاتبوو  ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون دەرمانی دژەمەلاریایان بەکارھێناوە ،  ھەموویان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا، کە  لەلایەن جۆیرناڵی پزیشکی لانسێتەوە ئەمجامدراوە و  بڵاویکراوەتەوە، دەرکەوتوە کە بەکارھێنانی دەرمانەکە بەرێژەی لە %34 ئەگەری مردن زیاددەکات و ھەروەھا بەڕێژەی %137 ناڕێکی لێدانی دڵ زیاددەکات .
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدووربێت، دەرمانی دژەمەلاریای بەکارھێناوە، ئەمەش سەرباری ئەوەی پسپۆڕانی تەندروستی ھۆشداریان لە بەکارھێنانی دەرمانەکە دابوو.
ڕاگرتن و ھەڵپەساردنی دەرمانی  دژەمەلاریا(hydroxychloroquine) لەلایەن ڕێکخراوی WHOەوە لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی داتاکانی زانکۆی جۆنس ھۆپکینس ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە جیھاندا گەشتوەتە 5 ملێۆن و 400 ھەزار کەس  و ژمارەی مردووانیش گەشتوەتە زیاتر لە 345 ھەزار
کەس.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.