منداڵان

01:30 - 21/5/2020

#چیرۆکی_وێنەیەك

#چیرۆکی_وێنەیەك

 

خێزانێك دوای 32 ساڵ، بە کوڕە ونبوەکەیان، شاد دەبنەوە.
#ھەورامان_نیوز

ئەمە وێنەی (لی جین شی  و کوڕەکەی ماو یین)ە، کاتێك ماو یین تەمەنی تەنھا 2 سال دەبێت ، لە شاری  شیان لە چین لە ساڵی 1988 دەڕفێنڕێت.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، دوای 32ساڵ   لی جین شی و  ھاوسەرەکەی بە کوڕەکەیان  شادبوونەوە .

چیرۆکی ڕفاندنی ماو بەم شێوەیە بووە:

باوکی ماوی تەمەن 2 ساڵان جێدەھێڵێت تاوەکو بڕوات و بوتڵێك ئاو بھێنێت، کە دەگەڕێتەوە دەبیدەبینێت  ماو دیار نەماوە. بۆیە لەو ساتەوە تاوەکو 32 ساڵی ڕەبەق دایکو باوکی ماوو بەردەوامبوون لە گەڕان بەدوای کوڕەکەیاندا.

بۆ ئەوەی کوڕەکەیان بدۆزنەوە، ئەم خێزانە زیاتر لە 100 ھەزار پەڕەی بانگەوازی وونبوونیان دابەشکردووە.

لەم ڕێگایەشدا، کار گەشتە ئەوەی کە لی لە سەر تەلەفیزیۆن چیرۆکەکەی باسبکات، ئەمەش نەک تەنھا بەمەبەستی دۆزینەوەی (ماو) ی کوڕی بەڵکو بۆ بەرزکردنەوەی ھۆشیاری ھەموو لایەك و بەڕێوەبردنی کەمپەین سەبارەت بەو ھەزارەھا منداڵە ونبووە و ڕفێنراوانەی کە لە وڵاتی چین دا ھەن.

بەمەش کەمپینەکەی بوویە ھۆی ئەوەی  29 خێزان، منداڵە ونبووەکانیان بدۆزنەوە.

لی سەبارەت بەو کەمپینەی دەڵێت" لەبەرئەوەی لەو کاتەدا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە(20ساڵ) دەبوو بۆ سۆراغی کوڕەکەم دەگەڕام، دەمزانی چەنێك سەختە منداڵەکەت وونبوبێت. ھەروەھا دەمووت بەشکوم کەسێكیش یارمەتی کوڕەکەم بدات و خێزانەکەی بدۆزیتەوە."

دووڕۆژ لەمەوبەر(دووشەممە)، دوای 32 ساڵ، دواجار، لی جین شی و ھاوسەرەکەی بە کوڕەکەیان شادبوونەوە.
دواتر لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دەرکەوت، ماو ، دوای ئەوەی ڕفێنراوە بە خێزانێکی دیکە بەبڕی (845 دۆلار) فرۆشراوە.

دۆزینەوەی ماو لەڕێگەی تەکنەلۆجیایی ناسینەوەی ڕووخسارەوە بوو  کەئەویش لەڕێگەی شیکردنەوەی وێنەکانی لە تەمەنە جیاوازەکاندا دەبێت. دواتریش بۆ تەئکیدکردنەوە ، پشکنینی DNA ی بۆکراوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.