کوردستان

01:35 - 9/8/2020

ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

ھەورامان_نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم تایبەت بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران دەستپێدەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ دیجیتاڵ میدیای (KNN)  ئاشکراکرد، دابەشکردنی موچە بەپێی هەمان خشتەی موچەی مانگی شوبات دەبێت، کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم وەک یەکەم وەزارەت موچەی پێدرا.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی کارکردنە بۆ ئەوەی موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشبکات، بۆ ئەوەش سەرقاڵی وەرگرتنی قەرزێکە، دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە دەوەستێتەسەر بڕی ئەو قەرزە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.