شێعر

12:43 - 16/7/2020

ناتوانێ…بەڵام ئەتوانێ

ناتوانێ…بەڵام ئەتوانێ

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا
*ئینسان ناتوانێ زۆر زۆر ئاقڵ بێت، بەڵام ئەتوانێ بێ حەد گەمژە بێت.
*بازرگان ناتوانێ ببێ بەسەرکردە، بەڵام ئەتوانێ ھەموو سەرکردەکان وەکو موستیلە بکاتە پەنجەی.
*ھاوین ناتوانێ ڤایرۆسێکی جیقن لەناو ببات، بەڵام ئەتوانێ زەلام بکوڵێنێ.
*مرور ناتوانێ جامڕەش مەنع بکات، بەڵام ئەتوانێ قایش بە سایەق تراکتۆر ببەستێ.
*حیزبی کوردی ناتوانێ دڵی ئەندامەکانی خۆی رابگرێ، بەڵام ئەتوانێ وەنەوشە بۆ تۆراوی حیزبەکانی تر بکڕێ.
*تەئریخ ناتوانێ مەلیکە بچکۆلت بۆ بگێڕێتەوە، بەڵام ئەتوانێ جمھوریەتت لە بەرچاو بخات.
*خزم ناتوانێ ئێسقانت بشکێنێ، بەڵام بۆ کەرامەتت زۆر ئیعتیادی ئەتوانێ.
*رۆشنبیریی ناتوانێ نان و ئاوت بۆ پەیدا بکات، بەڵام ئەتوانێ لە مێگەلەکە جیات بکاتەوە.
*زۆر بلێی ناتوانێ خۆشەویستت بکات، بەڵام ئەتوانێ بتکات بە پەرلەمانتار.
*بەڕە ناتوانێ لای بەرمیلەوە ھیچ لە خۆی بکات، بەڵام ئەتوانێ لای تەنکییەوە بدڕێ.
*حکومەت ناتوانێ موشکیلەی مەعاش حەل بکات، بەڵام ئەتوانێ حەلی مەعاش بکات بە موشکیلە.
*گۆڤاری کوردی ناتوانێ زانیاریی باشت بداتێ، بەڵام ئەتوانێ گوێگرتن لە تەحلیلی سەرتاشەکەت لە کۆڵ بکاتەوە.
*راستە جنێو ناتوانێ ھیچ لە وەزعەکە بگۆڕێ، بەڵام خۆ ئەتوانێ ئیسراحەت بدات بە دڵت.

 

12:52 - 16/7/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.